وادەی ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر كراوه و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش ده‌نێردرێت.
مسته‌فا گه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه 15ی نیسان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی به‌بێ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك رێكار چاره‌سه‌ر كراوه.
ئاماژەی بەوەکردووە، حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو مانگێك له 18ی مانگه‌وه به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی مووچه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت.
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونیکردووەتەوە، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه له 18 تا 30 مانگ مووچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
|