هەمەڕەنگ

ئایا سێكس به‌رگریت به‌هێز ده‌كات؟


لەم کاتانەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و پزیشکان بەردەوام رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن لە ماڵەوە بمێننەوە و گرنگی بە بەرگریی لەشیان بدەن، یەکێک لەو چالاکییانەی کە بەرگری لەش چالاک دەکات بە دڵنیاییەوە سێکسە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "on Health"، تا سێکس زیاتر بێت رۆژەکانی نەخۆشی کەمتردەبنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی چەندین توێژینەوەی جیاوازەوە بۆ زانایان ئاشکرابووە، سێکس توانای جەستە لە دروستکردنی دژەتەندا بەهێزدەکات، کە رێگردەبن لە بەکتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش لەکاتی هاتنە ژوورەوەیاندا بۆ ناو لەشی مرۆڤ.

بە دڵنیاییەوە تەنیا سێکس نییە کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەکات، خواردنی باش و وەرزشکردن و خەوی باش وادەکەن مرۆڤ بەرێژەیەکی زۆر کەمتر تووشی نەخۆشییە جیاوازەکان ببێت.

جگە لە سوودەکانی بۆ بەرگری، سێکس چەندین سوودی دیکەشی بۆ تەندروستیی لەش هەیە، لەوانە، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، لە هەندێک باردا دەکرێت لەبری وەرزشیش هەژماربکرێت، ئەگەری جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە
2020-03-14
زیاتر...