کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ڕۆژی هەینی رادەگەیەنێت
نهانیوز- هەواڵەکان
رۆژی پێنجشەممە، 22ی شوباتی2024، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمەبارانی کەم کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەیینی:
هەولێر: 18 سیلیزی
سلێمانی: 16 سیلیزی
دهۆک: 18 سیلیزی
کەرکووک: 20 سیلیزی
هەڵەبجە: 18 سیلیزی
زاخۆ: 17 سیلیزی
سۆران: 13 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 سیلیزی
گەرمیان: 19 سیلیزی
|