هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ.. ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی دەگۆڕێت بۆ مەیدانی شەڕ


لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری وڵفرهامبتۆن لە بەریتانیا ئاهەنگێکی هاوسەری گۆڕا بۆ مەیدانی شەڕ، تێێدا بەشێک لە میوانان بتڵ و کورسییان دەگرتە یەکتری.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز نوسیوویەتی، ئاهەنگەکە لە سەرەتادا بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچوو، تەنانەت لە دەوری بوک و زاوا سەما دەکرا، بەڵام دواتر شەڕێکی توند لە نێوان میوانەکاندا ڕوویدا، بە جۆرێک بوتڵی شوشە و کورسی و خۆراکیان گرتووەتە یەکتری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەکە، هۆکارەکەی زیادەڕەویکردن بووە لە خواردنەوە کهولییەکان، بەهۆی شەڕەکەشەوە ژمارەیەک خەڵک برینداربوون، بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە تێیدا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ پێنج کەس بانگکراوە، لەنێویاندا ئافرەتێکی بەتەمەن و چوار پیاو بوونی هەیە.



2019-11-14
زیاتر...