رۆدریگۆ: دهمهوێت له ریاڵ مهدرید واز له یاریكردن بهێنم
رۆدریگۆ گوس، یاریزانی بەرازیلی و یانەی ریاڵ مەدرید، باسی یارییکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت، ئێستا ئەوە شتێکی زۆر قورسە، چونكە رۆناڵدۆ ریاڵ مەدریدی جێهێشتوە.
گوس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەر لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین بە رۆژنامەنوسانی وت " من لە ئیستوە نامەوێت ناوم وابهێنرێت كە من جێگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالیم لە یاەی ریاڵ مەدرید، چونكە جارێ من سەرەتایی یاریكردنمە و تەمەنم زۆر كەمە بۆ ئەوەی بەراورد بكرێم بەو ئەستێرەیە و نامەوێت بكەمومە ژێر ئەو فشارە قورسەوە، چونكە من دەمەوێت تا كۆتایی ژیانی وەرزشیم یاریی بۆ یانەی شاهانە بكەم"
ئەو یاریزانە لاوە بەرازیلییە وتیشی "بەردەوام ئاواتم ئەوەبو لە تەنیشت رۆناڵدۆوە یاریی بكەم، ئەو یاریزانێكی نمونەییە و ئەستمە لە چەند ساڵی داهاتودا یاریزانێكی وەك رۆناڵدۆ دروست ببێتەوە".
|