وەرزش

پاریس شكستیهێنا له‌ هێشتنه‌وه‌ی نیماردا


یانەى پاریس سانجێرمان شکستی هێناوە لە هێشتنەوەى نەیماری بەرازیلیدا و یاریزانەکە سورە لەسەر جێهێشتنی فەرەنسا.

رۆژنامەى لیکیپ و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کۆکن لەسەر ئەوەى نەیمار یەکلایی بوەتەوە لەجێهێشتنی فەرەنسا و بریاری رۆیشتنی داوە.

لیکیپ و فرانس فوتبۆڵ ئاماژەیان بەوەشداوە کە ئیدارەى پاریس سانجێرمان هەوڵی خۆی دا تا ئەو یاریزانە بەرازیلیە رازی بکات لە یانەکە بمێنێتەوە بەڵام ئەو سور بوە لەسەر جێهێشتنی پاریس لەکۆتایی ئەم وەرزەدا.

هاوینی ئەمساڵ بەرشەلۆنەو چەند یانەیەکی تر هەوڵی کرینی نەیماریاندا بەڵام لەکۆتایدا ئیدارەى پاریس رێگر بوو لە رۆیشتنی.
2019-10-25
زیاتر...