هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ.. قەلەرەشێک قسە دەکات


فۆتۆگرافەرێك لەکاتی گەشتکردنی بە باخچەی ئیڤڵی نیشتیمانییەدا لە ئەڵمانیا قەلەڕەشێکی ماڵی بینیوە کە توانای قسەکردنی هەیە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، لوتار لینتس کاتێك گوێی لەو قەلەڕەشە گرتووە بینیویەتی کە توانای دووبارەکردنەوەی دەستەواژەیەکی هەیە بە ئەڵمانی و بەردەوام دەڵێت " mein schätzchen" واتە ئەی ئازیزم.

ئەم فۆتۆگرافەرە وێنەی قەلەڕەشەکەی گرتووە و دواتر لە ماڵپەڕە جیهانییەکاندا وەك هەواڵێکی سەرنجڕاکێش بڵاوکراوەتەوە.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت قەلەڕەشەکە دانیشتووە و بەردەوام دەستەواژەیەکی ئەڵمانی دووبارە دەکاتەوە.

ئەم قەلەڕەشە کاتێك دۆزراوەتەوە لەسەر شەقامێك باڵەکانی شکابوون و دۆخی خراپبووە، دواتر براوەتە ئەو باخچەیە و لەوێدا تەندروستیی باشبووە و توانیویەتی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کارمەندانی باخچەکە و میوانەکاندا دروست بکات و بەمەش بووە بە ئەستێرەیەکی راستەقینەی ناو باخچەکە و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش.

2019-10-23
زیاتر...