وەرزش

به‌نزیمه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید نوێكرده‌وه‌


ڕیاڵ مەدرید تا ٢٠٢٢ گرێبەستەکەى کەریم بنزیمە بە مووچەى سالانەى ١١ ملیۆن یۆرۆ نوێدەکاتەوە.

بەرنامەى ئەلچیرینگیتۆى بناوبانگى ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانى یانەى ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتووبوون لە ڕازیکردنى کەریم بنزیمەى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەکەیان بۆ نوێکردنەوەى گگرێبەستەکى تا ٢٠٢٢.

بەرنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، موچەى ساڵانەى هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بەپێى گرێبەستە نوێکە ١١ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

مووچەى ساڵانەى بنزیمە لە ئێستادا هەشت ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەشى لە هاوینى ٢٠٢١ دا کۆتایى دێت.

لە ئێستادا بنزبمە بووەتە گۆڵکارى یەکەمى یانە مەدریدیەکە لەو کاتەوەى کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى یانەکەى بەجێهێشتووە.

 
2019-10-08
زیاتر...