راهێنەری عێراق: ئامادەین بۆ یارییەکەی بەحرەین
کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەى عێراق ئامادەیی هەڵبژاردەکەى بۆ یارییەکەى بەحرەین لەمشەودا راگەیاند.
بریارە ئەمشەو کاتژمێر 7 و سی خولەک هەڵبژاردەى عێراق لەدەرەوەى یاریگاى خۆی ببێتە میوانی هەڵبژاردەى بەحرەین.
پێش دەستپێکردنی یارییەکە کاتانیچی راهێنەری عێراق بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
کاتانیچ متمانەى تەواوی بە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەى هەیە و دوپاتیشیکردەوە کەئەوان بۆ یارییەکەو پاڵاوتنەکانیش رازین.
وتیشی: پاش گەرانەوەى یاریزانە پیشەگەرەکان بۆ ریزی هەڵبژاردەى عێراق ئێستا متمانەى ئەوەم پێیانە کە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
|