وەرزش

رۆناڵدۆ هه‌ڵگرتنی هێمای باشترین یاریزانی به‌ درێسه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌تكرده‌وه‌


ڕۆناڵدۆ وەک ڕێزێک بۆ هاوکارەکانى، هەڵگرتنى هێماى باشترین یاریزانى وەرزى ڕابردووى بە درێسەکەیەوە ڕەتکردووەتەوە.

یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا بڕیاریدا وەک پاداشتێک هێماى تایبەت بخاتە سەر درێسى ئەو یاریزانانەى لە وەرزى ڕابردووى خولى ئیتاڵیادا نازناوى باشترینەکانیان بەدەستهێناوە.

ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک ڕێزێک بۆ هاوکارەکانى لە یانەى یۆڤانتۆس، هێماکەى ڕەتکردووەتەوە، کە لە وەرزى ڕابردوودا بە باشترین یاریزانى سیریە ئەى هەڵبژێردرا.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، نیکۆ زانیۆلۆى باشترین یاریزانى لاو و سەمیر هاندانۆڤیچى باشترین گۆڵچى و کالیدۆ کۆلیبالى باشترین بەرگریکارى وەرزى ڕابردوو بە شانازییەوە هێماکەیان قبوڵکردووە.

ڕۆناڵدۆ لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن یوفاوە بە سێیەم باشترین یاریزانى ئەوروپا هەڵبژێردرا لە دواى ڤیریگل ڤان دیک و لیۆنێل میسى، کە لە ئێستاشدا هەرسێکیان بۆ خەڵاتى زەبێستى فیفا پاڵێوراون و ٢٣ى ئەم مانگە براوەکە دیاریدەکرێت.
2019-09-02
زیاتر...