وەرزش

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هۆی نیماره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سزایه‌كی قورسی له‌سه‌ره‌

ڕۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، گەر بەرشەلۆنە دانوساندنى لەگەڵ نیمار کردبێت، ئەوا لە لایەن یەکێتى تۆپى پێى جیهانەوە سزا دەدرێت.

بەپێى یاساکان، فیفا ڕێگە دەدات بە یانەکان ڕاستەوخۆ دانوساندن لەگەڵ یاریزانى یانەکانى تردا بکەن، لە کاتێکدا گرێبەستى یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەى لە شەش مانگى کۆتاییدا بێت.

نیمار گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینى ٢٠٢٢دا تەواودەبێت، واتە هێشتا گرێبەستەکەى سێ ساڵى ماوە.
2019-06-26
زیاتر...