وەرزش

مارکۆ جیامپاولۆ بوو بە ڕاھێنەری یانەی ئەی سی میلان


بە فەرمی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی مارکۆ جیامپاولۆی وەک راهێنەری نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند.

یانەی ئەی سی میلان لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویان کردەوە کە مارکۆ جیامپاولۆ راهێنەری پێشووی یانەی سامپدۆریا وەک راهێنەری نوێی یانەکەیان دەستنیشان کرد.

جیامپاولۆ وەک جێگرەوەی جینارۆ گاتۆسۆ ڕاهێنەری پێشووی یانەی میلان  بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانە ئیتاڵیەکە لە ئەستۆ دەگرێت تا هاوینی ٢٠٢١.
 
گاتۆسۆ لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو دەستی لە کاری ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەی سی میلان کێشایەوە بە هۆی ئەوەی نەیتوانی یانەکەی بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.
2019-06-20
زیاتر...