وەرزش

چێڵسی گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش به‌ ئه‌لیگری كردووه‌

ئاژانسی نها..

ماسیملیانۆ ئەلیگرى وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەى چێڵسى ئینگلیزى ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەى لا ڕیپۆبلیکاى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەى ڕابردوودا چێڵسى هەوڵیداوە گرێبەست لەگەڵ ئەلیگرى ئیمزابکات، کە ئەم کۆتایى ئەم وەرزە ڕیزەکانى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى بەجێهێشت.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، ئەلیگرى گرێبەستەکەى چێڵسى ڕەتکردووەتەوە و بەلایەوە باشبووە لە ئێستادا نەگەڕێتەوە سەر کارى ڕاهێنان و ئەمەش چێڵسى ناچارکردووە بیر لە ڕاهێنەرى ترى وەک ڕافایل بینیتێز و فرانک لامپارد بکاتەوە.

ئەمانە لە کاتێکدایە، ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، چێڵسى بە دواى جێگرەوەى ماوریسیۆ سارى ڕاهێنەرى یانەکەیدا دەگەڕێت، پێش ئەوەى ڕێگەى بدات پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە بکات.
2019-06-12
زیاتر...