وەرزش

یوفا ڕیزبه‌ندی جوانترین گۆڵه‌كانی چامپیۆنز لیگی بڵاوكرده‌وه‌


گۆڵەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرامبەر مانچستەر یونایتد، بە جوانترین گۆڵى ئەم وەرزەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا هەڵبژێردرا.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا لە سایتى فەرمى خۆیدا، ڕیزبەندى جوانترین ١٠ گۆڵى ئەم وەرزەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاى بڵاوکردەوە، کە لیڤەرپوڵ نازناوەکەى بەدەستهێنا.

گۆڵەکەى ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یۆڤانتۆس لە یارى گەڕانەوەى جەولەى چوارەمى قۆناغى کۆمەڵەکاندا لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، پێشەنگى ڕیزبەندى گۆڵەکانى ئەم وەرزەى خولەکەى گرتووە و بە جوانترین گۆڵ هەڵبژێردراوە، کە ئەمە بۆ دووەم وەرزە لەسەریەک نازناوى جوانترین گۆڵ دەباتەوە.

گۆڵەکەى ڕۆناڵدۆ کەوتووەتە پێش گۆڵەکەى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى بەرشەلۆنە بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە یارى چوونى قۆناغى پێش کۆتاییدا، کە ئەم پلەى دووەمى بەدەستهێنا، هەروەها میسى هەر لەم وەرزەدا بە ١٢ گۆڵ و بۆ شەشەم جار نازناوى گۆڵکارانى چامپیۆنز لگى بەدەستهێنا.
2019-06-03
زیاتر...