عێڕاق

ئیسماعیل قائانی لە بەغدایە

نها نیوز – هەواڵەکان
دوێنێ سێشەممە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەركردەی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە وڵاتەكەی، كۆبووەوە.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، قائانی کار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات.

شەرقول ئەوسەت لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی لەم ڕۆژانەدا لە ناو چوارچێووەی هەماهەنگی روودەدات، "وەك گڕكانێك وایە كە خەریكە دەتەقێتەوە، ئەمەش پێویستی بە دەستێوەردانی ئێران هەیە".

 لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەكان ڕایانگەیاندووە، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ سەركردەی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە وڵاتەكەی كۆبووەتەوە و ڕێنمایی نوێی هێناوە بۆ سەرۆكی گرووپە چەكدارەكان، بە مەبەستى خستنەڕووی دواین ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین.
 
2024-09-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.