عێڕاق

عێراق هۆشدارییە مەترسیدارەکەی ئاشکراکرد و دەڵێت بەتەواوی ناوچەکە ده‌سوتێنێت

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریدا لە مەترسی بەردەوامی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە، کە بەپێی وتەی ناوبراو دەبێتە هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی "ئاگرێک کە بە تەواوی ناوچەکە ده‌سوتێنێت".

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات "بەردەوامی شەڕ و دەستدرێژیی ئیسرائیل مەترسیی گەورەی لێدەکەوێتەوە، فراوانکردنی شەڕەکە بۆ ناوچەکانی دیکەش بە واتای هەڕەشەکردنە لەسەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و هەموو جیهان".

فوئاد حسێن مەترسیەکی دیکە لەسەر عێراق دەخاتە روو کە "پێویستە كاركردنی کۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی و پەیوەندیکردن لەگەڵ زلهێزەکانی رۆژئاوا كرده‌وه‌ بۆ زیادكردنی گوشارەکان بۆ سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی شەڕ و سنوردارکردنی تەشەنەسەندنی بۆ ناوچەکانی دیکە".

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەکاتێکدایە، کە بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی لە مانگی (ئایار/5)ی داهاتوودا، فوئاد حسێن باسی لەوەشکرد، حکومەتی وڵاتەکەی دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ لوتکەی عەرەبی، لە کۆتایی لوتکەی بەحرەینەوە و هەموو بابەتەکان ئامادەکراون بۆ بەڕێوەچونی.
 
2024-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.