عێڕاق

لەسەر کشانەوەی رەشنوسێکی یاسایی مووچە سودانی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی كشانەوەی رەشنووسی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵی لە پەرلەمان کە یەكێكە لەو یاسایە گرنگانەی كە خزمەت بە فەرمانبەران دەكات و چارەسەریی قەیرانی مووچە دەكات، داوایانکردووە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.

هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت و دەڵێت "داواكارییەكی پێشكەش بە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت كردووە، بۆ میواندارییكردنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق".

سەلامی ئاماژەی بەوەشدا "میواندارییكردنی سەرۆك وەزیران بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی كشانەوەی رەشنووسی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵییە لە پەرلەمان و نەناردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانە.

بەوتەی ناوبراو "یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵی یەكێكە لەو یاسایە گرنگانەی كە خزمەت بە فەرمانبەران دەكات و چارەسەریی قەیرانی مووچە دەكات، بەتایبەتی رێكخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، هەروەها دەبێت حكومەت یاساكە بنێرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی".

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وتیشی "ئەگەر سەرۆكایەتی پەرلەمان وەڵامی داوای میوانداریكردنی سەرۆكی حكومەت نەداتەوە و پەسەند نەكات، دەچینە دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی تانە لە حكومەت تۆمار بكەین، سەبارەت بە پابەندنەبوون بە رێنماییەكان لە یاسای بودجە و نەناردنی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی بۆ پەرلەمان".
 
2024-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.