عێڕاق

رێککەوتنەکانی سودانی و پزیشکیان ئاشکرابوو

نها نیوز – هەواڵەکان

لە کۆنگرەیەکدا هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایانکرد کە زیاتر لە دەیان رێککەوتن لەمیانەی کۆبونەوەکەیاندا واژۆ کراوە.

کاتێک مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران شانبەشانی محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاوەستابوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاوبەشەدا پزیشکیان وتی "چواردە یاداشتی هاوکاری لەنێوان ئێران و عێراق واژۆکرا کە خاڵی دەستپێکی فراوانکردنی هاوکارییەکانە".

پزیشکیان وتیشی "لەگەڵ میواندارە عێراقییەکەیدا پلانی ستراتیژی و درێژخایەنمان تاوتوێکردووە کە دەبێتە هۆی هاوکاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات".

"ئەگەر پێکەوە بین، خۆمان لە کەوتنە ناو ئاگرەکە بەدوور دەگرین". سەرۆک کۆماری ئێران وای وت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەهەمان کۆنگرە ئاشکرایکرد "هاوبەشی لەگەڵ تاران پایەیەکی بنەڕەتی خواستەکانی گەلی عێراق و ئێرانە و پەیوەندییەکانمان مێژووی، بەهێز و دێرینن".
سودانی ئاماژە بەوەش دەکات "رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین لە سنوری عێراقەوە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئێران و هێرش بكاتەسەر ئەو وڵاتە.

بەوتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق "سەقامگیری ناوچەکە لە مەترسیدایە بەهۆی دەستدرێژییەکانی سەر غەززەوە، هەردوو حکومەتی ئێران و عێراق لەگەڵ ئەوە نین گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕ فراوان بێت".

هاوکات سەرۆکی نوێی ئێران بەڵێنیشی دا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکاتە ئەولەویەتەکانی ئەو وڵاتە لەکاتێکدا هەوڵدەدات "گۆشەگیریی نێودەوڵەتی ئێران سووک بکات و کاریگەریی سزاکانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لەسەر ئابووری وڵاتەکەی کەمبکاتەوە".
 
2024-09-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.