عێڕاق

عێراق داوا لە هەرێم دەکات کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغدا تۆماربکەن

نها نیوز – هەواڵەکان
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق سوورە لەسەر ئەو چوار بازگەی کە دایناوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاکانی خواروو، پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغدا تۆماربکرێن.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە "نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی بەدواداچون و داواکاریمان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە ئاماژە بەڕێکارەکانی چارەسەری کێشەکە دەکات و عێراق سورە لەسەر ئەو چوار بازگەی کە دایناوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاکانی خوارو، پێویستە کارگەو کێڵگە پەلەوەریەکان لەبەغدا تۆماربکرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوو بازگە بۆ بەرهەمی ناوخۆی کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان، دوو بازگەی دیکەش بۆ بەرهەمی هاوردەی دەروازە سنوریەکان.

سۆران عومەر نووسیویەتی "تایبەت بەکارگە ناوخۆییەکانی هەرێم کە لە تنمیەی صناعی وەزارەتی پیشەسازی تۆمارە پێویستە وردبینی بکرێت لەو سەکۆ ئەلکترۆنیەی دەروازەکان و توانای بەرهەمی کارگەکە بزانرێت".
 
2024-09-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.