عێڕاق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە، وەزیری ژینگەی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت، پێشبینیدەکەن ئەنجامى کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنى ئابوورى عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەبکرێت.

نزار ئامێدى، وەزیرى ژینگەى عێراق رایگەیاند "بەگوێرەى ئەجێنداى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران هیچ خاڵێک لەسەر کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان نییە".

وتیشى، پێشبینیدەکەن لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران ئەو تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت کە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

رۆژی 8ـی 9، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە بەشداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم، سەردانی هەولێریان کرد.
 
2024-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.