عێڕاق

نوری مالیکی هەڕەشە لە سودانی دەکات و دەڵێت بەر لەناچارکردن، دەستلەکار بکشێنەرەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بڵاویکردووەتەوە، نوری مالیکی سەرکردەی دەوڵەتی یاسا داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردووە بەر لەوەی ناچاربکرێت دەستلەکار بکێشێتەوە، سودانیش روبەڕوبونەوەی دەربڕیوە.
 
رۆژنامەی "الشرق الاوسط" لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەت لەسەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق توندتر دەکەنەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێدەکەن.
 
بەگوێرەی سەرچاوەی نێو راپۆرتی رۆژنامەکە، کە وردەكاری بەڕێوەچونی كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکراکردووە،  كەلە رۆژی (26) ئابی رابردوو بەڕێوەچوە، لە كۆبونەوەكەدا كۆنوسی لێكۆڵینەوەی یاسایی، لەبارەی تۆڕە سیخوڕییەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق خراوەتە روو، كە بە پێشنیازێكی قورسی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ محەمەد شیاع سودانی كۆتایهاتووە، بەوەی دەست لەكاربكێشێتەوە، لەبەرامبەر ئەوەی حكومەتەكەی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە نەكرێت.
 
هاوکات سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەكەدا، گوێیان لە تۆماری دەنگی چەند كەسێك گرتووە، قسەیان لەبارەی كارو ئاڕاستەكردنیان كردووە لەلایەن باڵاترین لایەنی حكومییەوە، بۆ چاودێریكردنی سیاسی و بەرپرسە عێراقییەكان.
 
سەرچاوەکان وتوشیانە "لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرێکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئامادەیی هەبوە و ئەو فایلە دەنگییەی گوێی لێگیراوە "بۆتە واقیع و رەهەندی مەترسیداری هەیە".
 
الشرق الاوسط لەزاری سەرچاوەکانیەوە باسیشی لەوەکردووە "دانپێدانانەکان بریتیبوون لە بە ئامانجگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران، دیارترینیان قەیس خەزعەلی و مالیکی-یە".
 
مالیكی لە كۆبونەوەكەدا، مەرجی بۆ سودانی داناوە، لەبارەی دەستلەكارنەكێشانەوەی حكومەتەكەی بەهۆی ئەو "ئابڕوبەرییەوە"، لەبەرامبەردا سودانی رەتیكردووەتەوە بچێتە ژێر فشارەكان و، رایگەیاندووە؛ هێزی تەواوی هەیە بۆ روبەڕِوبونەوەی ئەو جەنگەی لەدژی دەستیپێکردووە.
2024-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.