عێڕاق

لێدوانێکی گرنگ لە سودانییەوە


نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت” لە سەرەتای ساڵی 2025 هاوردەی بەنزین ڕادەگرین و لە سووتەمەنیدا گەیشتوینەتە ئاستی خۆبژێوی”.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی وتارێکیدا بۆ گەلی عێراق ڕایگەیاند "حکومەت لە هەلومەرجێکدا پێکهێنرا کە تا ئێستاش کاریگەری نەبوونی دیدگایەکی یەکگرتوو و پلانی تۆکمەی درێژخایەنی پێوە دیارە، بەڵام لە هەوڵەکانمان نەوەستاوین بۆ بونیادنانی عێراقێکی بەهێز و پڕي لە خزمەتگوزاری".

سودانی ئاماژەی بەوەشدا "ئێمە چەمکی حکومەتی خزمەتگوزاری و ئەولەویەتەکانیمان داڕشت لە ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری، هەژاری، خزمەتگوزاری، و جێبەجێکردنی ئیمتیازەکانی چاکسازی ئابووری، جگە لە گرنگترین فایل، کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، لەسەر بنەمای پاڵپشتی سیاسی لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان".

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت "زیاتر لە 7 ملیۆن و نیو سەبەتە خۆراک لە مانگێکدا لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی کارتی بەشەخۆراکدا بۆ عێراقییەکان دابینکراوە، و زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار لە سکۆلەرشیپی خوێندکاردا جێگیرکران، و هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ دابینکردنی باڵەخانەی قوتابخانە و 500 باڵەخانەی نوێ دروستکران و هەزارانیش نۆژەنکرانەوە".

وتیشی "لەڕێگەی چارەسەرکردنی بێکاری و ڕەخساندنی یەک ملیۆن  هەلی کار کۆتاییمان بە کێشەی بەڵێندەر و بڕوانامەی پێشکەوتوو و دەرچووی یەکەم و مووچەی ڕۆژانە هێنا".

لەبارەی سووتەمەنی و بەنزینەوە سودانی ڕایگەیاند "لە سووتەمەنیدا گەیشتوینەتە ئاستی خۆبژێوی و دەستمانکردووە بە هەناردە، و  بەرهەمهێنانی بەنزین بۆ 28 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، هاوردەکردنیش بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، و لە سەرەتای ساڵی 2025شدا دەوەستێت".

سودانی ئاماژەی بەوەشدا "بەکارهێنانی فرە ناسنامەییمان کەمکردەوە و ئێستا کارتی نیشتیمانی بۆ زیاتر لە 40 ملیۆن هاووڵاتی بەردەست کراوە، و سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیمان خستەگەڕ و هەموو ئەو پێداچوونەوەیانەی کە هاووڵاتیانی ماندوو کردبوو کەمکردەوە".
2024-09-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.