عێڕاق

شاندێكى دارایی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه ‌سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر شایستە داراییەکان بۆ هەرێم دەریکرد، شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق سه‌ردانى كوردستان دەکات به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ پابه‌ندبوونى هه‌رێم به‌و بڕیاره‌وە و سه‌رۆكى لیژنه‌ى داراییش له‌ پەرلەمان بەغدا ده‌ڵێت "پێویسته‌ به‌پێى هه‌مان بڕیاریش ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى جێبه‌جێ بكات".

شه‌وى رابردووى دووشه‌ممه‌ عه‌توان عه‌توانى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق، له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (عه‌هد) باسى له‌ كێشه‌ داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و وتی "حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر ناردنى داهاتى ناوخۆ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نیا به‌شێكى كه‌مى داهاتى باجى ناردووه‌".

عه‌توانى ئاماژە به‌ پرسى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دەکات له‌ به‌غدا و دەڵێت "هه‌رێم به‌پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى شایسته‌ داراییه‌كانى وه‌رده‌گرێت، پێویسته‌ به‌پێى هه‌مان بڕیاریش ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى جێبه‌جێ بكات".

به‌وته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی پەرلەمانی عێراق "لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و پابه‌ندبوونى هه‌رێم به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى".

ناوبراو وتیشی "گرنگه‌ حكومه‌تى عێراق رێژه‌ى پابه‌ندی حكومه‌تى هه‌رێم به‌ بڕگه‌كانى یاساى بودجه‌ پەیوەیست بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكان. له‌ ماوه‌ى مانگێكدا ئاشكرا بكات".

 
2024-09-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.