عێڕاق

مالیكی دەرکەوتەوە و هەنگاوێکی مەترسیدار دەنێت دژی عێراق

نها نیوز - هەواڵەکان

نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە هەنگاوێکی نوێدا دژی وەزیری نەوتی عێراق نیگەرانی خۆی ئاشکرا دەکات و هەوڵدەدات بەپشت بەست بە واژۆی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی متمانەی لێ وەربگرێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای پارتی دەڵێت "وەزارەتی نەوت پشکی دەوڵەتی یاسایە، نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا بڕیاریداوە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت دووربخاتەوە و کەسێکی دیکە بخاتە شوێنی، ئێستا هەنگاوەکانی دەستپێکردووە و پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆیان بۆ لادانی کۆکردوەتەوە".

لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی نەوت لەمیانی راگەیێنراوێکیدا دەنگۆی هەبوونی هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی حەیان عەبدولغەنی رەتکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە "ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و وەزیر لەسەر کارەکانی بەردەوامە".

لەبارەی هۆکاری دورخستنەوەی وەزیری نەوتی عێراق، بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندی نێوان حەیان عەبدولغەنی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق دەگەڕێتەوە.

هاوکات دوو کەس بۆ شوێنگرەوەی حەیان عەبدولغەنی دەستنیشان کراون، یەکەمیان، نەسیر عەزیز جەبار، بەرپرسی دیراساتی وەزارەتی نەوتی عێراقە و ئەوی دیکەشیان باسم عەبدولکەریم ناسر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باشوورە.
 
هەنگاوی دورخستنەوەی وەزیری نەوتی عێراق لەلایەن نوری مالیکی لەکاتێکدایە، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ناكۆكی نێوان مالیكی و خەزعەلی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2023 و لەبەر چەند گرێبەستێكی نەوتی بووە و خەزعەلی پرۆژەیەكی نەوتیی داوەتە حكومەتی عێراق بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەوەش وایكردووە مالیكی نیگەران بێت.
2024-08-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.