عێڕاق

سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى نیشمانیی شیعە لە پەیامێکدا، داوا دەکات خۆپیشاندانى ملیۆنى بۆ پشتیوانى لە دۆزى فەڵەستین لە گۆڕەپانى تەحریر لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

سەدر لە پەیامەکەیدا دەڵێت "سەرجەم عێراقییەکان جگە لە گەندەڵکاران، بەشداریى خۆپیشاندانى ملیۆنى بکەن بۆ پیشاندانى هاوسۆزیی گەلى عێراق لەگەڵ دۆزى فەڵەستین و لێقەوماوانى غەززە".

بەپێی پەیامەکەی سەدر، بڕیارە خۆپیشاندانەکە یەکەم هەینیى دواى 17ى مانگى رەبیعول ئەوەلى ئەمساڵ، کە دەکاتە 25ى ئەیلول و هاوکاتە لەگەڵ رۆژى لەدایکبوونى پێغەمبەری ئیسلام، لە گۆڕەپانى تەحریر لە بەغدا بەڕێوەبچێت و بەشداربووان کفنى سپى بپۆشن تاوەکو دەنگ و رەنگیان بگاتە جیهان.
 
2024-08-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.