عێڕاق

دادگای فیدراڵی لەبارەی شەش سکاڵای بودجەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەیدا

نها نیوز - هەواڵەکان

دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی خشتەکانی یاسای بودجە رەتکردەوە.

بەگوێرەی میدیای پارتی، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە شەش سکاڵای جیاوازدا داوایان کردبوو دادگای فیدراڵی ئەو بڕگەیەی خشتەکانی یاسای بودجە بە نادەستووری دابنێت، کە دەسەڵاتی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان و رێژەی هەژاری، دوو ترلیۆن دینار لە دەرەوەی رێنماییەکان بۆ پارێزگاکان تەرخان بکات.

هاوکات لە راگەیەندراوێکدا دادگای فیدراڵیش ئاماژەی بەوەکردووە، بەوشێوەیەی ناوەڕۆکی سکاڵاکانی پێ تۆمارکراوە، بڕیاردان لەسەر سکاڵاکان لە تایبەتمەندی دادگای فیدراڵیدا نییە.

جێی ئاماژەیە، دادگای فیدڕاڵی بەرواری 11ی ئەم مانگە سکاڵایەکی دیکەی لەسەر یاسای بودجە بەهەمان هۆکار رەتکردەوە کە دژی راگرتنی دامەزراندن لە کەرتی حکومیدا تۆمارکرابوو.

 
2024-08-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.