عێڕاق

رێککەوتنێکی مەترسیداری عێراق و تورکیا لەبارەی جووڵە سەربازییەکانی ئەنقەرە ئاشکرادەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق لەڕێگای ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنییەوە، دەیەوێت بوونی سەربازیی تورکیا لە عێراق بەشەرعی بکات و بەمشێوەیەش، سوپاى تورکیا لە ناو خاکى هەرێم جوڵەکانى فراوانتر دەکات.

رۆژنامەی عەرەب-ی بەریتانی، لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، بەپێی نوێترین رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا، ئاسانکاریی بۆ جوڵەی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی هەرێم دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو "ئەم رێککەوتنە ئەمنییە؛ کە حکومەتی سودانی لەگەڵ ئەنقەرە واژۆی کردووە، ڕێگە خۆش دەکات بۆ شەرعیەتدان بە بوونی سەربازیی تورکیا لە عێراق، ڕێککەوتنەکە بریتییە لە دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگیی ئەمنی لە بەغدا و ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنان لە بەعشیقە".

وەک رۆژنامەکە باسی لێوە کردووە، ئەمەش "ئاسانکاری بۆ جموجۆڵی سەربازانی تورکیا و زەحمەتکردنی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە بوونی تورکیا لێدەکەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "گۆڕینی بنکەی بەعشیقە بۆ ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنان بە دیارییەکی بەنرخ دادەنرێت لە بەغداوە بۆ ئەنقەرە، ئەمەش شەرعیەتی زیاتر دەدات بە چالاکییەکانی هێزەکانی تورکیا".
 
2024-08-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.