عێڕاق

تۆمەتباری دزیی سەدە هەڕەشە دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان
تۆمەتباری سەرەکیی تاوانی دزیی سەدە رایگەیاند، ئەگەر لە دادگاییەکی ئاشکرادا دادگایی بکرێت، ئامادەیە ناوی هەموو ئەو کەسانە ئاشکرابکات کە لە دۆسیەکەوە تێوەگلاون.

نور زوهەیر، تۆمەتباری سەرەکیی تاوانی دزیی سەدە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "تاوانی دزیی سەدە جگە لە درۆیەک و پڕوپاگەندەی راگەیاندنەکان هیچی دیکە نییە، ئەو پارەیە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە وردبینیی بۆ کراوە و پارەکە هی حکومەت نییە".

ناوبراو خۆیشی بە بێتاوان دەزانێت و دەڵێت "من زوڵمم لێکراوە. ئەگەر لە دادگاییەکی ئاشکراشدا دادگایی بکرێم، ئامادەم ناوی هەموو ئەو کەسانە ئاشکرابکەم کە لە دۆسیەکەوە تێوەگلاون".

بڕیاربوو هەفتەی رابردوو یەکەمین دانیشتنی دادگایی ناوبراو لەبارەی دۆسیەی دزیی سەدەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیەوە، دادگاییەکە بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا.
 
2024-08-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.