عێڕاق

عێراق رەتیدەکاتەوە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکاتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتیدەکاتەوە نیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەبێت و دەڵێت "واتەواتی لەو جۆرە لە سۆشیاڵ میدیا و لەسەر زاری ژمارەیەک کەسایەتییەوە بڵاوکراتەوە".

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا هەواڵێک رەتدەکاتەوە کە گوایە سەرۆکایەتیی کۆمار بە رەزامەندیی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی نیازی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی هەڵبژاردنی هەبێت.

سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت: "ئەو هەواڵانە راست نین و ئامانجەکەی بۆ پشێوینانەوەیە لە گۆڕەپانی سیاسییدا و ناچارین ئەوانە رووبەرووی دادگا بکەینەوە کە ئەو دەنگۆیانە لەسەر حسابی ئاشتی و ئارامیی هەموان بڵاودەکەنەوە".

راشیدەگەیەنێت: "کاردەکەین بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە بەشداربووەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی، بەئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەت کە لە کارنامەکەیدا بە هاوڵاتییانی داوە".
 
2024-08-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.