عێڕاق

سودانی هۆشداری کارەساتێکی گەورە لە عێراق دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران مەترسیەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، ناوچەكە لە بەردەم مەترسی گەورە دایە و دەشڵێت "ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەك ڕیزییە".

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مەراسیمێكدا سەبارەت بە مەترسییەكانی سەر ناوچەكە و پاراستنی عێراق وتارێكی پێشكەش كرد تیایدا جەخت لە هەڵوێستی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكەنەوە و وتیشی "رێگە بە هیچ لایەنێك نادەین دەستوەردان لە وڵاتەكەماندا بكات".

سودانی پابەندن لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی حكومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەو رووداوانەی كە ناوچەكەیان خستووەتە بەردەم هەڕەشەی شەڕ و ململانێوە، دەشڵێت "ئەم هەڵوێستەش هەڵقوڵای هەڵوێستی عێراقییەكانە بە هەموو پێكهاتە و لایەنەكانییەوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات "ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزییە و لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بە گوتارێكی ئەخلاقییە.

سودانی لە كۆتایدا وتەکانیدا ئەوەش ئاشکرا دەکات "زیاتر لە 10 مانگە فەڵەستینییەكان دەكرێنە ئامانج و ڕووبەڕووی كوشتن و كاولكاری بوونەتەوە، دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە مەترسی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و جیهان درووست كردووە، لەگەڵ دۆستانمان لە ناوچەكە بەردەوامین بۆ ئەوەی رێگری لە پەرەسەندنەكان بكەین.
 
2024-08-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.