عێڕاق

سوننە گەورەترین فراکسیۆنی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێکهێنا

نها نیوز – هەواڵەکان
بەبێ هاوپەیمانییەکانی عەزم و سیادە، چەند پارت و هاوپەیمانێتیەک، گەورەترین فراکسیۆنی سوننەیان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێکهێنا.

رۆژنامە عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پارتی تەقەدوم و پێنج پێكھاتەی دیكەی سوننەكان بە ئەندامێتیی 55 پەرلەمانتاری سوننە، گەورەترین فراکسیۆنی سوننەکانیان پێکهێناوە و بۆ ئەم مەبەستەش كاندیدێكی نوێ پێشكەش دەكەن، لە بەرامبەردا ھەردوو ھاوپەیمانیی عەزم و سیادە پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی دووپات کردەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دوا كۆبوونەوەیاندا، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەكان بۆ یەكلاییكردنی پرسی سەرۆكی پەرلەمان تا دوای چلەی ئیمام حوسێن كە 25ـی ئەم مانگەیە، مۆڵەتی بە سوننەكان دا ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە.

دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پۆستەکە زیاتر لە شەش مانگە به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت و تائێستا سەرۆکێک بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵنەبژێردراوە.
 
2024-08-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.