عێڕاق

سودانی زەنگە مەترسیدارەکەی لێدا و هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ هەر پێشهاتێکی ئەمنی لەوپەڕی ئامادەباشیدان بن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات "سودانی لەمیانی سەردانی بۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وتویەتی؛ پێویستە هەموو کات لە ئامادەباشی تەواودا بن بۆ پێشهاتە ئەمنییەکان.

سودانی هەر لەمیانی سەردانەکەیدا ئەوەشی خستووەتە روو "گرنگە هەماهەنگی زیاتری هەواڵگری لەنێوان کەرتە سەربازییەکان هەبێت و سوود لە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا وەربگیرێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نوسیگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی دووپاتیکردووەتەوە پێویستە رەچاوی بارودۆخی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەباشی ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن.
 
2024-08-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.