عێڕاق

عێراق هۆشدارییە مەترسیدارەکەی راگەیاند و هاوشێوەی هەنییە تیرۆرکردن بەڕێوەیە

نها نیوز – هەواڵەکان

لەبارەى رووداوێکى هاوشێوەى کوشتنى ئیسماعیل هەنییە لە عێراق هۆشداریى مەترسیدار دەدرێت و بەوتەی ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ئەمریكا و ئیسرائیل هاوشێوەى تیرۆركردنی سەرکردەیەکی حەماس بەنیازە سەركردەكانی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.

عەلاوی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات "بەدڵنیاییەوە سەركردەكانی حەشدی شەعبی و گرووپەكانی دیكە، رێوشوێنی ئەمنی و خۆپارێزی دەگرنەبەر بۆ رێگریكردن لەهەرجۆرە بە ئامانجكردنیان، بەڵام دەبێت ئەو رێوشوێنانە توندتر بكەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لەهەرجۆرە ئامانجكردنێكیان بكەن".

بەنداوی تیشکی مەترسی زلهێزێکی وڵات دەخاتە روو و دەڵێت "رەنگە ئیسرائیل تاوانكارییەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو و مەترسیدار لە ناوخۆی عێراق پەرەپێ بدات".

شەوی 30ـی تەمموز ئەمساڵ، بنكەی سەربازی لیوای 47ـی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورف سەخەری سەربە پارێزگای بابل بۆردوومانكرا و بەهۆیەوە چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون.
 
2024-08-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.