نها نیوز – هەواڵەکان
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌شداریی له كردنه‌وه‌ی ئاسمانی خۆی به‌ڕوی بۆردومانی ئه‌مریكادا كردبێت بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له جورف سه‌خه‌ر له باكوری بابل.
عه‌لی به‌نداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی وتووە "بەئامانجگرتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عی به‌ته‌واوی قبوڵكراو نییه، چونكه ئه‌و ڕێكخراوه یه‌كێكه له پایه‌كانی دامه‌زراوه سه‌ربازی و به‌هێزه‌كانی چه‌كداره‌كانی عێراقه، هه‌ربۆیه هێرشكردنه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی نوێنه‌رایه‌تی هێرشكردنه سه‌ر عێراق ده‌كات، له‌ئێستاشدا لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان به‌دواداچون بۆ ڕوداوه‌كه ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "دوباره سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و جۆره هێرشانه هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات به زوترینكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ڵوێستی فه‌رمی و به‌هێز هه‌بێت به‌رامبه‌ر به دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكردووه "ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا فڕۆكه‌كان له كوه‌یته‌وه هه‌ڵدراون، دەبێت دیپلۆماسیی عێراقی كاریگه‌رتر بێت بۆ ڕاگرتنی دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه نێوده‌وڵه‌تیه ئاشكرایه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وڵاتانی دراوسێوه ڕویاندابێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه "عێراق ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه بێده‌نگ بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت كه كوه‌یت به‌شداربووە له كردنه‌وه‌ی ئاسمانی خۆی به‌ڕوی فڕۆكه ده‌ستدرێژكاره‌كاندا، پێویسته هه‌ڵوێستێكی به‌هێز له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌بێت".
درەنگانی شەوی رابردوو، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بابل بۆردومانکرا و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.