گەیشت.. سودانی فەرمانیکرد و لێکۆڵینەوە لە بودجە دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه، لێكۆڵینه‌وه له یاریكردن و ده‌ستكاریكردنى خشته‌كانى بودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ بكرێت.
محمد سه‌یهۆد، ئه‌میندارى گشتیى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌جیال بە میدیا عێراقییەکانی وتووە "سێ ئه‌ندام په‌رله‌مان تاوانبارن به ده‌ستكاریكردنى خشته‌كانى بودجه‌ى گشتى له‌دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌كه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیشه‌وه واژۆی له‌سه‌ركراوه.
راشیگه‌یاند "حكومه‌ت خۆى دۆسیه‌ى ده‌ستكاریكردنى خشته‌كانى بودجه‌ى ئاشكرا كردووه و جیاوازییه‌كه‌ش 15 ترلیۆن دیناره و سودانى داواى له په‌رله‌مان كردووه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه پێكبهێندرێت.
سه‌یهۆد ئاماژه‌ى به‌وشداوه "په‌رله‌مان و حكومه‌ت له چاوه‌ڕوانیى ئه‌نجامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌دان و سێ په‌رله‌مانتار ده‌ستیان له‌و دۆسیه‌یە دا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونیشیان، متمانه‌یان لێده‌سه‌ندرێته‌وه و سزا ده‌درێن.
|