بودجه گرفتی گەورە دەخاتە په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
لەسەر خشتەی بودجه ساڵی 2024 و 2025 ناكۆكی دەکەوێتە نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "واژۆمان کۆکردووەتەوە بۆ زیادکردنی بڕگەیەک بۆ کۆبونەوەکە سەبارەت بە دەستکاریکردنی خشتەی بودجە".
محه‌مه‌د زیادی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق وتی "واژۆیان كۆكردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاد بكرێت سه‌باره‌ت به به‌دواداچون بۆ ده‌ستكاریكردنی خشته‌ی بودجه‌ی 2024 و 2025 كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردراوه بۆ په‌رله‌مان و گوایه ده‌ستكاری كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد "حكومه‌ت نوسراوێكی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردووە و تیایدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و خشتانه‌ی بودجه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردراوه جیاوازه له‌و خشتانه‌ی كه بۆ په‌رله‌مان نێردرابون.
بەوتەی زیادی، ئه‌و نوسراوه‌ی حكومه‌ت كه‌شێكی سه‌رلێشێواوی له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت دروستكردووە.
ناوبراو وتیشی "واژۆی په‌رله‌مان كۆكرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاد بكرێت.
|