عێڕاق

لە عێراقەوە گورزێکی مەترسیدار لە پارتە سیاسییەکان دەدرێت و بودجەیان دەبڕدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی وتەی ئەمیر ئەلمەعموری پەرلەمانتاری عێراق، داوای بڕینی ئەو هاوکارییە داراییانە دەکات کە لەسەر بودجەی ئەو وڵاتە بۆ پارتە سیاسییەکان تەرخانکراوە.

ئەمیر ئەلمەعموری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی بەڵگەنامەیەکى لەسەر هاوکاریى حیزبەکان بڵاوکردوەتەوە و تیایدا داوای لە پەرلەمانی بەغدا کردووە روونکردنەوەی پێبدەن دەربارەی هاوکاریی پارتە سیاسییەکان، هەروەها داوای بڕینی ئەو هاوکارییانە دەکات.

ئەلمەعموری لە بەشێکی نوسراوەکەی دیکەیدا دەڵێت "لە بودجەی خەڵک دەدرێتە پارتە سیاسییەکان"، ناوبراو ئەمەش بە "بێپاساو" ناودەبات.

لە بەڵگەنامەکەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدراوە "تاوەکو ئێستا لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2024، بڕی 18 ملیار دینار بە پارتە سیاسییەکانی عێراق دراوە، هێشتا بڕی پێنج ملیاری دیکەش ماوە پێیان بدرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، ئەو پارتە سیاسییانەی نوێنەریان لە پەرلەمانی عێراق هەیە 80%ی هاوکارییە داراییەکەیان پێدەدرێت و پارتەکانی دیکەش کە نوێنەریان نییە تەنیا 20%یان پێدەدرێت.

 
2024-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.