عێڕاق

گەیشت.. ئەمساڵ هیچ خوێندکارێک بە دەرنەچوو هەژمارناکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری لە سیستمی خوێندن و بەمەبەستی هاوکاریکردنی خوێندکاران و دۆخی دەروونییان، ئەمساڵ هیچ خوێندکارێک بە دەرنەچوو هەژمار ناکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بۆ بەرژەوەندیی خوێندکاران و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن، هەستاین بە گۆڕانکاری لە سیستمی ساڵانەی خوێندکاران.

ئاماژە بەوەش کراوە، نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، هیچ خوێندکارێکی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكرێت، واتە ئەمساڵ (كەوتوو و دەرنەچوو) نییە.

بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، بڕیارەكە سەرجەم خوێندکارانی زانكۆ لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ هەردوو خولی تاقیكردنەوەكانی یەكەم و دووەم لە سەرجەم زانكۆ حكومی و ناحكومییەكان دەگرێتەوە.
 
2024-07-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.