عێڕاق

له‌ عێراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورس له‌ئیسرائیل ده‌كرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:

میلیشیاكانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورس له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن، بەرەی مقاوەمەی عێراقیش هەڕەشەی ئه‌وه‌ده‌كات، "ئەگەر ئیسرائیل شەڕێکی فراوان دژی لوبنان دەستپێبکات، ئەوە بەخێرایی پەرە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەین".

بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێکی فراوان دژی لوبنان، مقاوەمەی عێراق بڕیاری دا کە ئەگەر ئیسرائیل هەڕەشەکە جێبەجێ بکات، ئەوا خێرا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەن ".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "بەرژەوەندیی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ چەکدارانی مقاوەمە".

لە بەیاننامەکەی مقاوەمەدا ئەوەش هاتووە، "ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانەی کە لە فەڵەستین دەکرێت، پێویستی بە هەڵوێستێکی پتەو هەیە، نەک بە نەوت و پارەی عێراق پاڵپشتیی شوێنکەوتووانی ئیسرائیل بکەن".

2024-07-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.