عێڕاق

عێراق له‌ باره‌ى ژماره‌یه‌ك شاره‌وه‌ بڕیارێك ده‌دات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاردراوە دۆسیەی ئەمنیی ھەموو شارەکانی عێراق، بە كەركووك و شنگالیشەوە، ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بکرێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشكرایكرد، دۆسیەی ژمارەیەك شاری عێراق رادەستی پۆلیس كراوە و بڕیارە ئەو دۆسیەیە لە هەموو شارەكان، بە كەركووك و شنگالیشەوە، رادەستی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بكرێت.

وتووشیه‌تى:”پڕۆسەكە دەستی پێكردووە و كەركووك و شنگال و نەینەوا بەگشتی دەگرێتەوە، واتا تەواوی ئەو دۆسییەیە لە دەستی سەربازییەوە رادەستی پۆلیسی فیدڕاڵی دەكرێت.“

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌، "ئەو پڕۆسەیە لە عێراق بە هەنگاوێكی ئەرێنی دەبین و گرنگتر دەبێ پڕۆسەكە بە زوویی لە شنگال و كەركووك و نەینەوا بگاتە ئەنجام، بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال، دەبێت ئەو ھێزە نایاساییانەی لەوێن شنگال بەجێبهێڵن و ھاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق دۆسیەی ئەمنی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی بکرێت و رێككەوتنی شنگالی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم‌و عێراق جێبەجێبكرێت".

2024-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.