عێڕاق

كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى رابردوو ئاشكراده‌كرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆى ئه‌و نه‌وته‌ى ئاشكراكرد كه‌ مانگى رابردوو هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى جیهانى كردووه‌، ده‌شڵێت:"نزیكه‌ى 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌".

به‌ پێى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، کۆی هەناردەکردەنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایار نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل بووە.

ئه‌و وەزارەته‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئایار له‌ رێگه‌ى کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وه‌ فرۆشراوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 104 ملیۆن و 130 هەزار و 292 بەرمیل بووە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 104 ملیۆن و 130 هەزار و 292 بەرمیل بووە".

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان 102 ملیۆن و 386 هەزار و  818 بەرمیل بووە و لە ڕێگەی  سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوەی کردووە، واته‌ له‌ مانگى رابردوودا هه‌نارده‌ى نه‌وت زیادیكردووه‌.

2024-06-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.