نووسینگەی قوباد تاڵه‌بانی، له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌نیان كرد
نهانیوز-هەواڵەکان
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی و وته‌بێژه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رووناكبیریان كرد .
دوای ئەوەی ئەمرۆ شێرزاد حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و رووناكبیری كورد له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێیدا و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كرا بۆ چاره‌سه‌روه‌رگرتن راستەوخۆ عه‌تا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی نووسینگه‌كه‌ی، به نوێنه‌رایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی شێرزاد حه‌سه‌ن نووسه‌ر و رووناكبیریان كرد و له هه‌واڵی ته‌ندروستییان پرسی.
نوێنه‌رانی قوباد تاڵه‌بانی دڵنیاییان دایه شێرزاد حه‌سه‌ن له‌وه‌ی هه‌ر كارێك پێویست بێت و له‌هه‌ر جێگه‌كیش پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركرنی و باشتركردنی ته‌ندروستی، درێغی ناكه‌ن و له خزمه‌تیدا ده‌بن.
|