کوردستان

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

شاندێکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا دەکات و لێستی مووچەی مانگی 10 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، ئەمشەو شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا و دەشڵێت" لێستی مووچەی مانگی 10 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات."

لەبارەی مووچەی مانگی 9 بەرپرسێکی باڵای کورد رایگەیاند، لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و باسی مووچەیان کردووە وبە گوێرەی قسەی تەیف سامی، کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 9 خەرج دەکات.

میدیاكانی پارتی لەزاری ئەو بەرپرسە باڵایەی كورد، كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە بڵاویانكردەوە، دوێنێ‌ یەك شەممە لەگەڵ تەیف سامی لەبارەی مووچە کۆبووەتەوە، تەیف سامی وتوویەتی: هێشتا لە عێراق دەستمان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە، ڕەنگە سبەی ئێوارە دەستپێبکەین، کەمێک ئارام بگرن بزانین چۆن دەبێت، دوای ئەوەی مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی خۆمان دا هی ئێوەش دەنێرین.

لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، بەرپرسە کوردەکە وتی: پێشبینی دەکەم ڕۆژی پێنج شەممە بنێردرێت، ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.