کوردستان

پشتێنەی سەوز لە کەرکوک دەستپێدەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

پارێزگاری کەرکووک مژدەی دەستپێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزـی بە هاووڵاتییان دا و رایگەیاند، ئەرز و ئاسمانی کەرکوک سەوز دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتیی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک هەڵمەتێکی نەمامچاندن لەسەر ڕێگەی پشتێنەیی شارەکە بەڕێوەچوو. لەم هەڵمەتەدا 1,000 نەمام چێنران، کە ئەمە پێنجەمین جارە پرۆسەی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.

ڕێبوار تەها رایگەیاند، پلانیان هەیە بەردەوام بن لە سەوزکردنی شارەکە و بڕیاریان داوە بە درێژایی 27 کیلۆمەتر ڕێگەی پشتێنەیی نەمام بچێنن.

هەروەها بەڵێنی دا کەرکووک بکاتە "پاکترین شاری عێراق" و بۆ ساڵی 2026ـیش پلانی دروستکردنی باخچەی زیاتریان هەیە.

راشیگەیاند هێشتا خزمەتی زۆرماوە بیکەین و بەردەوام دەبین لە رواندنی نەمامی تر تا ئەرز و ئاسمانی کەرکوک سەوز دەکەین.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.