کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی: گۆڕانکاری کەشوهەوا بەڕێوەیە

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە لە رۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی نمە باران هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە کە لەئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە دەریای ناوەراستەوە لە بەیانی سبەی سێشەمە 25ی تشرینی دوەم ناجێگیریەکی لاواز لەبەرگەهەوای ناوچەکانی باکوری وڵاتی سعودیە و ئوردن و سوریا دروستەبێت و ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا .

ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت"کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەکاتەکانی سبەی شەو ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای عێراق ئەگرێتەوە بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار ئەگەری چالاکبوونی کەڵەکە هەوری بە بروسکە و بارانی بەخوڕ ئەبێت و پاشان بۆ رۆژی چوارشەمە 26ی تشرینی دوەم ئەو حاڵەتە کاریگەرکانی بەلاوازبوونی دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".

بە گوێرەی ئاراس جەبار  لە ژێڕ کاریگەری ئەم شەپۆلەدا ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە هەندێ کات و شوێندا و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە پاشان لەشەودا کۆتای بەو حاڵەتە دێت .

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.