نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی رایگەیاند، پارتی كه كورسی زیاتره مانای ئه‌وه نییه هه‌موو خه‌ڵك له خزمه‌تی ئه‌واندابێت و ئه‌وانیش حساب بۆ كه‌س نه‌كه‌ن.دەشڵێت " پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاكم بێت و یه‌كێتی ئه‌مه قبوڵ ناكات".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، یه‌كێتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی حوكمڕانی هه‌یه نه‌ك پۆست. پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاكم بێت و یه‌كێتی ئه‌مه قبوڵ ناكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌رپارتی ده‌یه‌وێت به‌شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه حكومه‌تێك دروست بكات ده‌بێت حاكمیه‌تێكی موشته‌ره‌ك بێت.
راشیگەیاند،پێشتر پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان حكومه‌تی پێكهێنا و شكستی هێنا بۆچی ئه‌زمونێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو دووباره بكه‌ینه‌وه.
جەختیشلەوەدەکاتەوە،پارتی كه كورسی زیاتره مانای ئه‌وه نییه هه‌موو خه‌ڵك له خزمه‌تی ئه‌واندابێت و ئه‌وانیش حساب بۆ كه‌س نه‌كه‌ن.
"هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه یه‌كێتی كورسیه‌كانی زیاد ده‌كات و پارتی كورسیه‌كانی كه‌م ده‌كات و هه‌ر گۆڕانێك له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا بكرێت ده‌بێت به رێككه‌وتن له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا بێت." سەعدی پیرە وایوت