ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێک بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند کە تۆمەتباری رووداوەی تەقەکردنەکەی دوێنێی شاری سلێمانی و چەند هاوکارێکی دەستگیرکردوە، دەشڵێت" لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
یەکشەممە 23ی تشرینی دوەم ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی نیوەڕۆی دوێنێ شاری سلێمانی و سێ هاوکاری دەستگیر کردوە.
ئاسایش راشیدەگەیەنێت" بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، نیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٥/١١/٢٢ لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەک تەقە لەئامۆزایەکی دەکات و بەسێ فیشەک برینداری دەکات و هەڵدێت".
لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا هاتووشە" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری ڕووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران و لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٣١/٤٠٥ دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە"
|