کوردستان

قوباد تاڵەبانی پارتی شۆک دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەڵامی بانگەشەکانی پارتی دەداتەوە و دەڵێت" بەبێ یەکێتی حکومەتی هەرێم پێک نایەت و ئەمە تەنها هەڕەشە و گوڕەشەیە".

یەکشەممە 23ی تشرینی دوەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دەبێت تەواوی لایەنەکان بەشداری لە حکومەتی نوێی عیراق بکەن، بۆ ئەوەی حکومەتێک پێکبهێندرێت کە خزمەت بە هەموو کۆمەڵانی خەڵک بکات بەبێ جیاوازی."

قوباد تاڵەبانی وتیشی"دیدی یەکێتی بۆ عیراقێکی سەربەخۆیە و دەبێت عیراق بەهێز بێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێز بێت".

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، ئەو هەڕەشانەی کە دەکرێت بەبێ یەکێتی حکومەت پێکدەهێنردرێت تەنها هەڕەشە و گوڕەشەن.

قوباد تاڵەبانی وتیشی"سلێمانی لە چەند ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی عیراق لە پلەی یەکەمدا بووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و جوڵەی بازرگانی". 

 
2025-11-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.