کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ توێژێکی فراوانی هەرێم راگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"هەفتەی ڕابردوو حکوومەتی فیدراڵی بڕیاری دا، 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".

یەکشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "هەفتەی ڕابردوو حکوومەتی فیدراڵی بڕیاری دا، 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. تا ئێستا حکوومەتی هەرێم، لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە ئاگادار نەکراوەتەوە، هەر کاتێک ئاگادار بکرێینەوە، بە دڵنیاییەوە ڕایدەگەێنین و بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەکەین."

نەوزاد شێخ کامیل جەختی لەوە کردەوە، شایستەی دارایی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لای حکوومەتی فیدراڵ، زیاتر لە 300 ملیار دینارە، تاوەکو ئێستا بەغدا تەنیا نزیکەی 72 ملیاری ناردووە و  زیاتر لە 240 ملیار دینار لای حکوومەتی عێراق ماوەتەوە.

 
2025-11-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.