خەڵاتی باشترین وەبەرهێنەر پێشکەش بە مەریوان حاجی جەمال کرا
نها نیوز - هەواڵەکان
لەپای چالاکییە بنیادنەر و خێرخوازییە بەردەوامەکانی، لەلایەن رێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کوردەوە خەڵاتی باشترین وەبەرهێنەر پێشکەش بە مەریوان حاجی جەمال بەخشرا.
رێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەسەر رۆڵی گرنگی مەریوان حاجی جەمال لە بووژاندنەوەی ئابووری شاری سلێمانی لە رێگەی پرۆژە جۆراوجۆرەکانییەوە. هەروەها ئاماژەیان بە دابینکردنی سەدان هەلی کار بۆ خەڵکی خاوەن توانای جیاواز کرد".
راشیگەیاند "ئەم خەڵاتە نیشانەی ناسین و پێزانینە بۆ کاریگەریی ئەرێنی و بەردەوامی مەریوان حاجی جەمال لەبواری وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئابووری لە ناوچەکەدا".
|